قوباد تاڵەبانی: ئەگەر سیستمی بایۆمەتری نەبوایە بەغدا مووچەی بۆ هەرێمی کوردستان نەدەنارد


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ 6ى نیسانی 2025، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، دووەمین كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی داهێنان و كارسازی، لە شاری سلێمانی لە كارگەی كەلتووری بەڕێوەدەچێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دووەمین كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی داهێنان و كارسازی رایگەیاند، "کۆڕبەندی کارسازی گۆڕانکاریی گەورە دروست دەکات، دەمانەوێت سلێمانی بکەینە پایتەختی داهێنان و کارسازی لە ناوچەکە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر سیستمی بایۆمەتری نەبوایە بەغدا مووچەی بۆ هەرێمی کوردستان نەدەنارد"، وتیشی، "یاسا و رێنماییەکانتان بۆ دەگۆڕین تاوەکو ئێوە بتوانن ئاسانتر لە دوێنێ ئیشی خۆتان بکەن".

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، "بەردەوام دەبین لەسەر رێرەوی راستکردنەوەی حوکمڕانی بۆ چاکسازی و بۆ بە دیجیتاڵکردنی حکومەت و حوکمڕانیتان".






AM:10:24:06/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 2412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو