سەرۆکی ئەنجومەنی بەرژەوەندی یەکێتی دیاری کراو په‌یڕه‌وی ناوخۆش ده‌نگی له‌سه‌ر درا
جەعفەر شێخ مستەفا، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای پاراستنی بەرژوەندییەکانی یەکێتی
وێستگه‌نیوزـ
پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی پەسەند کراو و جەعفەر شێخ مستەفاش بە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای پاراستنی بەرژوەندییە سیاسییەکان هەڵبژێردرا.
رێباز بێركۆتی، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی له‌و كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: لە پێنجەمین رۆژی کۆنگرەدا جەعفەر شێخ مستەفا، بە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای پاراستنی بەرژوەندییە سیاسییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەڵبژێردرا.
روونیشیکردەوە کە لە کۆنگرەکەدا کۆی پەیڕەوی ناوخۆش پەسەند کرا کە 68 ماددە پێکهاتووە و به ته‌واوی په‌سه‌ند كراوه.
بڕیارە هه‌ر لە کۆنگرەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیش هەڵبژێردرێن.
PM:01:32:01/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 2940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت