پەرلەمان داوا دەکات فراکسیۆنەکان ڕای خۆیان لەبارەی دەستوری ھەرێم ئامادە بکەن
         
                پرۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان
        
        
        
          وێستگە نیوز-
	
	سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمان دەڵێت، "سەرۆکایەتی پەرلەمان، داوای لە سەرجەم فراکسیۆنەکان کردووە ڕا و تێبینیی خۆیان لەبارەی دەستوری ھەرێمی کوردستانەوە ئامادە بکەن و پێشکەشیان بکەن، بۆئەوەی دەست بە ئامادەکردنی دەستور بکرێت".
ئەمڕۆ سێشەممە، زانا مەلاخالید سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی باسی لەوەکردووە، "داوا لە سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کراوە، تا ناوەڕاستی مانگی داھاتوو، ڕا و سەرنجی خۆیان لەبارەی دەستوری ھەرێمی کوردستانەوە پێشکەش بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکەن، بۆ ئەوەی بزانن میکانیزم و نووسینەوەی دەستور بە چ شێوازێک دەبێت، لەگەڵ پێکھێنانی لیژنەیەکدا بۆ دەستوور".
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەم هەنگاوە بۆ ئەوەیە کە بە زوویی هەنگاوەکانی ئامادەکردنی دەستوور دەست پێبکات و لەم وەرزە و وەرزی داھاتوودا بە جددی کار لەسەر دەستور بکرێت".
لە ساڵی 2009وە رەشنوسێك لەلایەن كەسانی پسپۆر و ئەكادیمی و یاسایی و سیاسی، بۆ هەرێمی كوردستان نوسراوە و ئاراستەی پەرلەمان كراوە.
هەرێمی کوردستان بەگوێرەی دەستووری پەسەندکراوی عێراق هەرێمێکی دانپێدانراوە و خاوەنی دامەزراوەکانی وەک سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی دەسەڵاتی دادوەرییە و تا ئێستاش لە خاوەنی دەستورێکی پەسەندکراونییە و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی چەندین کێشە بە چارەسەرنەکراوی بمێننەوە.
        
        
PM:10:59:13/04/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									4288
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت