ئەحمەد ئەبوغەیس، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بڕیارە سبەی یەکشەممە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
		
	
	ئەحمەد ئەبوغەیس، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبووەوە، ئەمشەو لەرێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
	
		
	ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی  سبەی یەكشەممە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆدەبێتەوە.
	
		
	ئەمڕۆ ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەحمەد ئەبوغەیس ، ئەمنیداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی  گەیشتوەتە بەغدا و له لایهن فوئاد حسێن، وهزیری دهرهوهی عێراق پێشوازی لێكراوە.
	
		
	
		
	 
PM:08:25:10/04/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									2564
 جار خوێنراوهتهوه