هه‌ولێر.. دوو تۆمه‌تبار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و دراوی ساخته‌وه ده‌ستگیركران
         
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
	
لە هەولێر دوو تۆمەتبار بە بڕێک ماددەی هۆشبەر و دراوی ساختەوە له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه دەستگیرکران.
 
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرکانەوە لە شاری هەولێر توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن، ئاشكراشیكرد كه تۆمه‌تباره‌كان بڕی 116 گرام ماددەی هۆشبەریان لە جۆری کریستاڵ پێبووە.
 
تۆمەتبارەکان بڕی 550 هەزار دیناری عێراقی و بڕی 900 دۆلاری ساختەی ئەمریکییان پێبووە. دەستیش بەسەر سێ دەمانچە و شەش مۆبایلی تۆمەبارەکاندا گیراوە.
	
تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان دانیشتووی شاری هەولێرن و رێکاری یاسایی پێویستیش لەبەرامبەریان له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌گیرێته‌به‌ر.
        
        PM:09:48:20/10/2020 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									1592
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت