وەزیری کشتوکاڵ:مخابن گۆیژەی سەوز، رەش پۆشکرا
وێستگەنیوز-
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، شەوی رابردو بەسوتانی بەشێکی دارستانی گۆیژە لەشاری سلێمانی و بەهۆی کەمتەرخەمی کەسانێک کە هەست بەبەرپرسیارەتی ناکەن، رەنجی چەندین ساڵی فەرمانبەرانمان بە چەند کاتژمێرێک بەهەدەرچوە.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، زۆر بەداخەوە بەرە بەیانی ئەمڕۆ هەینی 4/9/2020، بەشێکی دارستانی گۆیژە سوتا، دارستانی گۆیژە سێ هەزار دۆنمەو دارستانێکی گرنگی شاری سلێمانییە، لەگەڵ کەوتنەوەی ئاگرەکە بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان و بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی و فەرمانبەرانمان بە هاوکاری لایەنە پەیوەندارەکان لەگەڵ بەدواداچوون لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دابوون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، چەندین جار رێککاری پێویستمان باسکردووە و داوامانکردبوو کە هەوڵی جدی بدرێت بۆ پاراستنی، بەڵام بەداخەوە بەم دۆخە گەیشت.
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئەوەشی خستوەتەڕو، رەنجی چەندین ساڵی فەرمانبەرانمان بە چەند کاتژمێرێک و لەکەمتەرخەمی کەسانێک کە هەست بەبەرپرسیارەتی ناکەن بەم دۆخەی گەیاند، سوتانی ئەم دارستانە زۆر نیگەرانی کردم.
PM:08:10:04/09/2020
ئهم بابهته 2848
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت