دهۆك.. گردبونهوهیهك بۆ ئازادكردنی بهدهل بهرواری سازكرا و ژمارهیهك خۆپیشاندهر دهستگیركران
        
                
        
        
        
          
وێستگه نیوز
	
بەمەبەستی پشتگیریكردن و داوای ئازادكردنی مامۆستا بەدەل بەرواری كە لە خۆپیشاندانەكانی هەفتەی رابردوو دەستگیركرا، گردبوونەوەیەك لە پارێزگای دهۆک ئەنجامدرا، هێزە ئەمنییەکانیش ژمارەیەکیان لە بەشداربووی گردبوونەوەکە دەستگیر کرد.
	
ئەمرۆ گردبوونەوەیەكی هێمنانە بۆ داوای ئازادكردنی مامۆستا بەدەل بەرواری ئەنجامدرا بەڵام هێزە ئەمنییهكان رێگریان لێكردن و ژمارەیەكیانی لێ دەستگیركردن".
	
هەفتەی رابردوو بەمەبەستی پشتگیریكردنی مامۆستایان و فەرمانبەران بەگشتی و پێدانی مووچەكانیان ژمارەیەك مامۆستا و فەرمانبەر لە دهۆك گردبوونەوە ، وێرای دەستگیركردنی چەند رۆژنامەنوسێك و مامۆستا و چەند فەرمانبەرێك هێشتا ژمارەیەكیان ئازاد نەكراون".
	
لەخۆپیشاندانەكانی هەفتەی رابردوو كە بۆ داوای رەوای مافی مووچەخۆران لەدهۆك بەرێوەچوو، پارێزگاری دهۆك و بەرێوەبەری پۆلیسی شارەكە پەنجەی تۆمەتیان بۆ یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاراستە كرد.
 
        
        PM:04:37:23/05/2020 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									3024
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت