جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا: له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كان گفتوگۆ ناكه‌ین
         
                فه‌یسه‌ڵ میقداد، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا
        
        
        
          
وێستگه نیوز-
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا لایه‌نی كوردی له باكوری سوریا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه پاساویان داوه‌ته توركیا تا هێرش بكه‌نه سه‌ر ناوچه‌كانیان.
	
له لێدوانێكدا كه ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوی كردۆته‌وه فه‌یسه‌ڵ میقداد جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ده‌ڵێت "هێزه كوردیه‌كان ئه‌مریكا پشتیوانیان ده‌كات و ناپاكیان له وڵات كردووه، ئاماده نین گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین".
	
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا راشیگه‌یاندووه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پاساویان داوه‌ته توركیا تا بێته ناو خاكی سوریاوه و سنوره‌كان ببه‌زێنێت.
	
        
        PM:08:13:10/10/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2052
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت