پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سی به تۆمه‌تی دزی راگه‌یاند
        
                
        
        
        
          وێستگه نیوز ـ
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، شەوی رابردوو دوو گومان‌لێكراو بە تۆمەتی دزینی شەش ملیۆن دینار دەستگیرکراون.
لە راگەیاندراوێکدا پۆلیسی راپەرین ئاماژەی بە ئەوە کرد: "هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و سكاڵای هاوڵاتییه‌ك توانیویانە دوو گومان‌لێكراو به تۆمه‌تی دزینی شه‌ش ملیۆن دینار ده‌ستگیربكه‌ن و پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا دانیان ناوە به تاوانه‌كه‌یاندا كه به‌وته‌ی خۆیان ئه‌وان پاره‌كه‌یان دزیووە".
ئەوەشی خستەڕوو، دوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی هێزه‌كانی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر توانیویانه دوو ملیۆن دینار لەو پارەیە بدۆزنه‌وه كه به‌شێكی ئه‌و پاره‌یه له‌ناو مزگه‌وت شاردرابوەوە.
ئەوەشی راگەیاند، دواتر به بڕیاری دادوه‌ر به مادده‌ی 443 هه‌ردووكیان به‌ند كروان و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
هــ. ر
        
        
AM:08:48:05/07/2018 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									3716
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت