پۆلیس: باندێکی گەورەی دزی لە شاری هەولێر دەستگیرکرا
        
                وێنەکان لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە دانراون
        
        
        
          وێستگه نیوز ـ ههستیار
	پۆلیسی ههولێر رایگهیاند، ئێوارەی دوێنێ سێشهممه باندێکی دزی دەستگیرکران کە لە سێ تۆمەتبار پێک هاتبوون دانیان بەچەندین تاوانی دزیدا ناوه که لەناو شاری هەولێر ئەنجامیانداوە.
هۆگر عهزیز، وتهبێژی پۆلیسی ههولێر به وێستگه نیوزی راگهیاند: دوای تۆمارکردنی چەند سکاڵایەک لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر له سهر چهند تاوانێكی دزی، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردەوە دوای بەدواداچوونی ورد توانییان ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکەن و لە بۆسەیەکدا تۆمەتباراندەستگیربکەن.
وتیشی: "دوای دەستگیرکردنیان تۆمەتباران كه سێ كهس بوون دانیان نا بە شهش دزی لە گەڕەکەکانی (ئاوێنەی شار، ژیان، رۆشەنبیری، دارەتوو، پێنجی حەسارۆکان)".
هۆگر عهزیز وتیشی: "دزییەکانیش بریتیبوون لە (زێر و کاڵا و مۆبایل و چەک)، ئێستا تۆمەتباران پەڕاوەکەیان بۆ رێکخراو رەوانەی بەردەم دادوەر کراوه".
        
        
AM:11:08:20/06/2018 
    
                                
                
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                                                                            
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									7232
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت