به‌رپرسێكی پارتی له میحوه‌ری زومار شه‌هید بوو
وەحید باکوزی بەرپرسی لقی شەنگالی پارتی
وێستگه نیوز ـ هەستیار
ئەمڕۆ وەحید باکوزی بەرپرسی لقی شەنگالی پارتی لە میحوەری زومار لە رووبەڕووبوونەوەکانیان لەگەڵ هێزە عیراقییەکان و حەشدی شەعبی شەهید بوو.
لە شەڕو پێکدادانەکانی ئەمڕۆی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عیراق و حەشدی شەعبی لە میحوەری زومار، وەحید باکوزی بەرپرسی لقی 17ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شەنگال شەهید بوو.
سه‌عید مه‌موزینی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، وەحید باکوزی بەرپرسی لقی 17ی شنگالی پارتی لە میحوەری زومار له شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ هێزه عیراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی برینداربوو و دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه شه‌هید بوو".
وتیشی: "ورده‌ی پێشمه‌رگه به‌رزه‌و له هه‌موو میحوه‌ره‌كان حه‌شدی شه‌عبی شكاوه و پێشمه‌رگه زیانێكه كه‌می به‌ركه‌وتووه له‌چاو هێزه‌كانی دوژمن".
PM:02:19:26/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 19436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت