بەرپرسێکی یەکێتی: لە زومار تەنیا پێشمەرگەی پارتی شەڕی حەشدی شەعبی ناکات
هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە بەرەکانی جەنگ
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌رپرسێكی یه‌كێتی له میحوه‌ری زومار ئاشكرایده‌كات، له ئێستادا حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عیراقییه‌كان به چڕی تۆپبارانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و پێشمه‌رگه‌ش تۆپبارانی ئه‌وان ده‌كات، ده‌شڵێت: "ئه‌و هێزه‌ی كه له‌وێ شه‌ڕی حه‌شد و سوپای عیراق ده‌كات، سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن و له یه‌كێتی و پارتی پێكهاتوون.
غه‌یاس سورچی، فه‌رمانده‌ی پێمه‌رگه‌و لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی مه‌خموری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عیراقییه‌كان له باكوری میحوه‌ری زومار و ناوچه‌ی سحێلا هێرشیان كرده سه‌ر پێشمه‌رگه.
وتیشی: "له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه لێیان هاتنه ده‌ست و هێرشه‌كه‌یان تێكشكێندراو زیانی زۆریان به‌ركه‌وت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئێستا حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عیراقییه‌كان به چڕی تۆپبارانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش تۆپبارانیان ده‌كات.
ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌و هێزه‌ی ئێستا شه‌ڕی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه كه یه‌كێتی و پارتی و حزبه‌كانی تریشی تیایه، بۆیه به‌ته‌نیا پێشمه‌رگه‌ی پارتی یان یه‌كه‌ی 80 نییه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی باسكرد، پارتی چه‌ند هێزێكی خۆی له‌و ناوچه‌یه هه‌یه، به‌ڵام زۆرترینی هێزی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراق له ناوچەی سحێلای باكووری شارۆچكەی زومار لە رۆژئاوای دیجلە هێرشیان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ستپێكرد و پێكدادان به‌رده‌وامه و كوژراو و بریندار هه‌یه.
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری زومار به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی لە ناوچەی سحێلای باكووری شارۆچكەی زومار لە رۆژئاوای دیجلە هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: سه‌ره‌تا هێرشه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌ناردنی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان بوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر پێشمه‌رگه، به‌ڵام له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ته‌قه‌ی لێكراو خرایه خواره‌وه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند: "دواتر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی هێرشیان ده‌ستپێكرد و پەلاماری گوندەکانی حەمەد ئاغا‌و بەردیەیان دا، بەڵام له لایه‌ن پێشه‌رگه‌وه به‌رپه‌رچ درانه‌وه‌و زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وت و ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداریان لێ به‌جێماوه".
ئەوەشی وت: "پێشمەرگە لە ھەردوو گوندی جرونیێ و عەین عوزێر پاشەكشەی بە چەكدارانی حەشدی شەعبی كردووە و پێشمەرگە ژمارەیەك تانك و زرێپۆشی حەشدی تێكشكاندووە".
پێشتر، ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا، دۆخەكەی بە مەترسیدار ناوبردووە و داواشی لە حكومەتی بەغدا كردووە، دەستپێشخەرییەكەی ھەرێمی كوردستان قبوڵ بكات و دەست بكرێت بە ئەنجامدانی گفتوگۆی بێمەرج".
ھەروەھا ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان ئاماژە بۆ ئەوەشكردووە كە ئەم جوڵە سەربازییانە ھەل دەداتە ئێران بۆ زیاتر فراوانكردنی ھەژموونی خۆی و تێكدانی دۆخی سەقامگیری لە ھەرێمی كوردستان.
AM:11:54:26/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 86220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت