ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم: هێزەکانی حەشدی شەعبی بە ئاڕاستەی مەحمودیە پێشڕەوی دەکەن
وێنە: k24
وێستگه نیوز ـ
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێزەکانی حەشدی شەعبی لە زوممار، بۆردوومانی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن، راشیگەیاندووە، دوو تانکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەلایەن پێشمەرگەوە تێکشکێندرواون و لە رەبیعەوە بەرەو مەحمودیە پێشڕەوی دەکەن.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە چەند توویتێکیدا ده‌ڵێت، "هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆردوومانی هێزەکانی پێشمەرگە لە شارۆچکەی زوممار دەکەن و لە رەبیعەوە بە ئاڕاستەی مەحمودییە پێشڕەوی دەکەن".
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە توویتەکانیدا ئاماژەی بەوەداوە هێزەکانی پێشمەرگە دوو تانکی هێزەکانی حەشدی شەعبی-یان تێکشکاندوون کە لەهێرشەکەدا بۆسەر پێشمەرگە بەکارهاتوون.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراق له ناوچەی سحێلای باكووری شارۆچكەی زومار لە رۆژئاوای دیجلە هێرشیان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ستپێكرد و پێكدادان به‌رده‌وامه و كوژراو و بریندار هه‌یه.
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری زومار به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی لە ناوچەی سحێلای باكووری شارۆچكەی زومار لە رۆژئاوای دیجلە هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: سه‌ره‌تا هێرشه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌ناردنی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان بوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر پێشمه‌رگه، به‌ڵام له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ته‌قه‌ی لێكراو خرایه خواره‌وه.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند: "دواتر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی هێرشیان ده‌ستپێكرد و پەلاماری گوندەکانی حەمەد ئاغا‌و بەردیەیان دا، بەڵام له لایه‌ن پێشه‌رگه‌وه به‌رپه‌رچ درانه‌وه‌و زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وت و ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداریان لێ به‌جێماوه".
ئەوەشی وت: "پێشمەرگە لە ھەردوو گوندی جرونیێ و عەین عوزێر پاشەكشەی بە چەكدارانی حەشدی شەعبی كردووە و پێشمەرگە ژمارەیەك تانك و زرێپۆشی حەشدی تێكشكاندووە".
پێشتر، ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا، دۆخەكەی بە مەترسیدار ناوبردووە و داواشی لە حكومەتی بەغدا كردووە، دەستپێشخەرییەكەی ھەرێمی كوردستان قبوڵ بكات و دەست بكرێت بە ئەنجامدانی گفتوگۆی بێمەرج".
ھەروەھا ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان ئاماژە بۆ ئەوەشكردووە كە ئەم جوڵە سەربازییانە ھەل دەداتە ئێران بۆ زیاتر فراوانكردنی ھەژموونی خۆی و تێكدانی دۆخی سەقامگیری لە ھەرێمی كوردستان.
AM:09:47:26/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 21096
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت