كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی گردبوونه‌وه له شوێنی گیان له ده‌ستدانی عه‌بدوڵا مه‌سۆیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن
        
                عه‌بدوڵا مه‌سۆیی.. چالاکوانە کۆچکردووەکە
        
        
        
          
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سكرتێری رێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای یه‌ك رۆژ له گیان له‌ده‌ستدانی عه‌بدوڵا مه‌سۆیی، چالاكوانی مه‌ده‌نی رێكخراوه‌كه‌یان هه‌ڵوێستی خۆی وه‌رده‌گرێت و له‌و جێگه‌یه‌ی ئه‌و چالاكوانه گیانی له ده‌ستداوه گربوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
	
سامان حسێن، سكرتێری رێكخراوی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دوای یه‌ك رۆژ به له ده‌ستدانی عه‌بدوڵا مه‌سۆیی، چالاكوانی مه‌ده‌نی و خه‌مخۆر و داكوكی كارێكی بوێری ریكخراوه‌كه‌یان، به‌هۆی خراپی رێگاوبان و نه‌بوونی تایبه‌تمه‌ندی كه‌مئه‌ندامان له شه‌قامه‌كان، رێكخراوه‌كه‌یان هه‌ڵوێستی توندوهردهگرێت به‌رانبه‌ر به هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی به‌رپرسن له ژیانی كه‌مئه‌ندامان.
	
وتیشی: "داواكارین رۆژی سێشه‌ممه 19ی ئه‌یلولی 2017، كاتژمێر پێنج له زێڕینۆك له هه‌مان شوێنی رووداوه‌كه كه عه‌بدوڵا مه‌سۆیی تیایدا بووه قوربانی هه‌ڵوێست و ناڕه‌زایی خۆمان ده‌رده‌بڕین و سه‌دان كه‌مئه‌ندام به‌شدار ده‌بن".
	
ئێواره‌ی رۆژی 17ی ئه‌یلولی 2017، عه‌بدوڵا مه‌سۆیی، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و نوسه‌ر و شاعیر و چالاكوان به‌هۆی پێكدانێكی ئۆتۆمبێلێك به عه‌ره‌بانه‌كه‌ی له ته‌مه‌نی 24 ساڵیدا گیانی له‌ده‌ستدا.
        
        PM:10:18:18/09/2017 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									6068
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت