كرێكارێك له‌كاتی كاركردندا كه‌وته‌خواره‌وه 
         
                
        
        
        
          وێستگه نیوز –
	به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له ناوچه‌ی پیشه‌سازی قه‌زای كه‌لار كرێكارێك له‌كاتی كاركردندا كه‌وته خواره‌وه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كرا.
	
	له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان وتی: "به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی قه‌زای كه‌لار كرێكارێك به‌ناوی (گ.هـ.م.) له‌دایكبووی ساڵی 1975 دانیشتووی قه‌زای كه‌لار به برینداری هێنرایه به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار".
وتیشی: "ناوبراو كاری بۆیاغكردن ده‌كات و به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كاركردندا له‌سه‌ربان كه‌وته خواره‌وه".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دوای گه‌یاندنی به‌به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار و چاره‌سه‌ری پێویست به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كرا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌ئێستادا په‌ڕاوی بۆ كراوه‌ته‌وه و پۆلیسیش له‌سه‌ر چۆنێتی رووداوه‌كه ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه كردووه.
        
        
PM:05:44:05/09/2017 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									4710
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت