له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دوو گه‌نج كوژران و 7ی تر برینداربوون
         
                
        
        
        
          وێستگه نیوز -
	پۆلیسی دهۆك ڕایگه‌یاند، به‌هۆی شه‌ڕی دوژمنداری نێوان دوو خێزانه‌وه له سنووری له ناحیه‌ی كه‌ڵه‌كچی دوو گه‌نج كوژران و حه‌وتی تر برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆك رایگه‌یاند "نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ی كه‌ڵه‌كچی ته‌قه له دوو ئۆتۆمبێل كرا و له ئه‌نجامدا دوو كه‌س كوژراون و حه‌وتی تر برینداربوون".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه گه‌نجه كوژراوه‌كان یه‌كیان ته‌مه‌نی 25 ساڵه و ئه‌وی تریان 30 ساڵه و ته‌رمه‌كانیان ره‌وانی پزیشكی دادی له دهۆك كراوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه هۆكاری ئه‌و رووداوه كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆنی دوو خێزانه و له ئێستادا دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵكراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
        
        
PM:06:21:30/08/2017 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									8312
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت