عەلی ناسر بۆ وێستگەنیوز: سەركردەكانی شیعە و حزبە كوردستانییەكان لە گفتوگۆیەكی بەرفراواندان
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
شرۆڤەكارێكی سیاسی عێراقی نزیك لە ماڵی شیعە ئاشكرای كردووە هەوڵێكی بەرفراوان هەیە بۆ گەیشتن بە رێكەوتن لە نێوان حكومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان.
عەلی ناسر، شرۆڤەكاری سیاسی عێراقی نزیك لە ماڵی شیعە تایبەت بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "بەوپێیەی پەیوەندییەكی مێژووییان لە سەردەمی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ پارتی-دا هەیە چەند سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی لە گفتوگۆیەكی بەرفراواندان لەگەڵ حزبەكانی هەرێمی كوردستان".
وتیشی، "بڕیاری كۆنتڕۆڵكردنی دەروازە فەرمییە سنوورییەكان و داخستنی دەروازە نا فەرمییەكان لە هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ هەر سێ دەسەڵاتدارەكان بە رێكەوتن لە نێوان شیعە و سوننەكان".
بەدوریشی زانی پێكدادانی سەربازی لە نێوان حكومەتی فێدڕاڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕووبدات و لایەنی سیاسی و فشارەكان رۆڵی خۆیان دەبێت لە هێوەركردنەوە ئەگەر هات و هەرێمی كوردستان رێكارەكانی حكومەتی فیدڕاڵی رەتكردەوە.
PM:04:11:29/11/2026
ئهم بابهته 556
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت