شەرق ئەوسەت: ئاماژەکانی پێکهێنانی بەرەیەک لە نێوان مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی دەرکەوتوون
وێستگەنیوز- بابان عومەر
رۆژنامەی "شەرق ئەوسەت" لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، ئاماژەکانی پێکهێنانی بەرەیەک لە نێوان هەردوو رکابەرەکەی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، دەرکەوتوون، پاش ئەوەی دوێنێ لەسەر هەڵوێستێکی یەکگرتوو بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆی بەغدا رێککەوتن.
بە پێی راپۆرتی رۆژنامەکە، هاوکات لەگەڵ ئەم پێشهاتەدا، واشنتۆن هەوڵی داوە هەڵوێستەکەی هاوسەنگ بکاتەوە و جەختی کردووەتەوە لەسەر پشتیوانیکردن لە عێراقێکی خاوەن سەروەری، یەکگرتوو و فیدراڵ و هەرێمێکی کوردستانی سەقامگیر و گەشەسەندوو لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا.
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا، شەرق ئەوسەت باسی لە سەرهەڵدانی گرژییەکی دەگمەن لە نێوان تاران و بەغدا کردووە، کە هۆکارەکەی بۆ داخستنی چەند دەروازەیەکی سنووریی نێوان هەردوو وڵات لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە دەگەڕێتەوە بەهۆی پرسی بەقاچاخبردنی نەوت.
ئاماژە بەوەش کراوە، سەرهەڵدانی ئەو گرژییە دوای لێدوانێکی محەمەد موخبیر، راوێژکاری رابەری ئێران هاتووە، کە تێیدا هۆشداری داوە لەوەی دۆسیەی سنوور ببێتە ئامرازێک بە دەست دوژمنان و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە و داواشی لە بەغدا کردووە لەم رووەوە وریا بێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی شەرق ئەوسەت، ئەم دۆخە وایکردووە عێراق بەپەلە قاسم عەبودی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی رەوانەی تاران بکات؛ سەرچاوەیەکی بەرپرسیش رایگەیاندووە، ئامانج لەو ئەرکە دڵنیاکردنەوەی ئێرانییەکانە سەبارەت بە داخستنی دەروازە سنوورییەکان و روونکردنەوەی ئەو قەیرانەیە کە پەیوەستە بە بەقاچاخبردنی نەوتەوە.
AM:09:14:29/11/2026
ئهم بابهته 900
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت