راگهيهندراوى كۆبوونهوهى شاندی باڵاى پارتی و یەکێتی
وێستگەنیوز-
نێچیر کەمال
کۆبوونەوەی
شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆتایی هات و هەردوولا جەختیانکردەوە
لەسەر گرتنەبەری دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هەروەها بڕیاریاندا بە یەک
هەڵوێست بەشداری لە کۆبوونەوەی سێشەممە لە بەغدا.
ئەمڕۆ شەممە لە
بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە شاری سلێمانی شاندێکی باڵای پارتی بە سەرۆکایەتی
نێچیرڤان بارزانى و مەسرور بارزانى، جێگرانى سەرۆکى پارتی و بافڵ تاڵەبانى و
قوباد تاڵەبانى سەرۆک و بەرپرسانى یەکێطی کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە
چوار کاتژمێری خایاند و تێیدا لەسەر دوایین گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و
بڕیارەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و کۆبوونەوەی ڕۆژی سێ شەممەی داهاتووی بەغدا
گفتوگۆیان کردوە.
لە دوای
کۆبوونەوەکەش ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایانگەیاندوە،
هەردوولا جەختیانکردەوە لەسەر گرتنەبەری دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و
یەکخستنی هەڵوێستەکان لەبەرامبەر پرسە ههنووکەییەکان و پەیوەندییەکانی هەرێمی
کوردستان لەگەڵ دامەزراوە فیدراڵییەکان.
ئاماژەیان بەوەش
کردوە، هەردوولا بڕیاریاندا بە یەک هەڵوێست بەشداری لە کۆبوونەوەى 1ـى
کانوونى یەکەمى بەغدا بکەن و بە هاوبەشی بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی
کوردستان بکەن.
PM:03:23:28/11/2026
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت