شاندی باڵای پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە؛ باس لە چی کرا لە کۆبوونەوەکەدا؟
وێستگەنیوز-
نێچیر کەمال
کۆبوونەوەى نێچیرڤان
بارزانی و مەسروور بارزانی و شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی
و قوباد تاڵەبانى لەبارەگاى مەکتەبى سیاسیى یەکێتى لە سلێمانى کۆبوونەوە.
بەپێی
زانیارییەکانی وێستگەنیوز، کۆبوونەوەکە ئامادەکارییە بۆ دیالۆگی نیشتمانی
لە عێراق کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە بە بەشداریی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق و بەشێک
لە سەرکردە باڵاکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، کورد و سوننە بەڕێوەبچێت، بە مەبەستی
چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر لەنێوان
هەرێمی کوردستان و عێراق.
- شاندی
پارتی پێکهاتووە لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی، بە
یاوەریی د. پشتیوان سادق و مەحموود محەممەد، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی و
شەعبان شەعبان، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی کوردستان.
- شاندی
یەکێتیش پێکهاتوون لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، ڕەفعەت عەبدوڵڵا، جێگری
سەرۆکی یەکێتی، قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ و د. هاوڕێ دارۆ، ئەندامانی
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی.
PM:02:11:28/11/2026
ئهم بابهته 480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت