دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەستپێدەکات
وێستگەنیوز-
نێچیر کەمال
بەڕێوەبەرایەتی
نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، سبەینێ پرۆسەی دابەشکردنی یەکەم بەشە نەوتی
سپی بۆ ئەمساڵ لە سنووری پارێزگاکە دەستپێدەکات.
بەپێی
راگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە، پرۆسەکە لە قۆناغی
یەکەمدا لە ناحیەی بیارە و شارەدێی تەوێڵەوە دەستپێدەکات، لە بەرانبەریشدا پێدانی
هەر بڕە نەوتێک کە 100 لیترە، بڕی 33 هەزار دینار لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت.
سەبارەت بە
دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە،
دوای تەواوبوونی پشکی بیارە و تەوێڵە، دابەشکردنەکە سەنتەری پارێزگاکەش دەگرێتەوە
و تێیدا ئەولەوییەت و لەپێشینە دەدرێت بەو خێزانانەی کە ماوەیەکی زۆرە نەوتیان
وەرنەگرتووە.
PM:01:47:28/11/2026
ئهم بابهته 400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت