حەیدەر عەبودی: لە هەرێمی کوردستان رۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت لە 23 دەروازەی نافەرمییەوە بە قاچاخ دەبرێت
وێستگەنیوز- فیردەوس دڵشاد
وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، هەرێمی کوردستان کیانێکی دەستوورییە و کەس لەسەر ئەم بابەتە گفتوگۆ ناکات، هاوکات بە پشتبەستن بە راپۆرتێکی هەواڵگری، باس لە بوونی 23 دەروازەی نافەرمی و بەقاچاخبردنی رۆژانەی نەوت لەو دەروازانەوە کرد.
حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق جەختی کردووەتەوە کە "هەرێمی کوردستان کیانێکی دەستوورییە و کەس لەسەر ئەم بابەتە گفتوگۆ ناکات."
هاوکات بەپێی ئەوەی عەبوودی خستوویەتییە ڕوو، لەسەر بنەمای راپۆرتی هەواڵگریی لیژنەیەکی نێردراو بۆ کوردستان، دەرکەوتووە کە 23 دەروازەی نافەرمی بوونیان هەیە و رۆژانە لە نێوان 180 هەزار بۆ 200 هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاخ لەو دەروازانەوە دەبرێتە دەرەوە.
هەروەها باس لەوە دەکات کە ئەو پرۆسەی بەقاچاخبردنە پەیوەندیی بە تۆڕێکی مافیای نێودەوڵەتییەوە هەیە
AM:08:16:27/11/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت