نەوال موسەوی: زەیدی لە بڕیارەکانی بەرامبەر هەرێم پاشگەزنابێتەوە
وێستگەنیوز- محەمەد فاتیح
نەوال موسەوی، شرۆڤەکاری سیاسیی عێراقی رایگەیاند،
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بڕیارە نوێیەکانی بەرامبەر هەرێمی کوردستان
پاشگەز نابێتەوە، هاوکات پێشبینیش دەکات لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی
داهاتوودا هەولێر و بەغدا بگەنە رێککەوتنێکی هاوبەش.
نەوال موسەوی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ وێستگەنیوز
ئاماژەی بەوە کرد، بەپێی زانیارییەکانی ئەو، لە رۆژی 1ـی کانوونی یەکەمی 2026، حکومەتی فیدراڵیی عێراق و
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەنە رێککەوتنێک کە جێگەی رەزامەندیی سەرجەم لایەنەکان
بێت.
ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە، رۆژی سێشەممە24ـی تشرینی دووەمی 2026، سەباح نوعمان وتەبێژی
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڵاویکردەوە، کە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران
و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، کۆمەڵێک بڕیاری نوێی سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و
دەروازە سنوورییەکانی هەرێم دەرکردووە.
بڕیارەکانی سەرۆک وەزیران دوای
پێداچوونەوە بە راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی نەوت لە کۆمپانیای
نەوتی باکوور هاتووە، کە تێیدا بڕیاردراوە هەناردەی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی
هەرێم تەنها بە رەزامەندیی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بێت و سەرجەم دەروازە
سنوورییەکانی هەرێمیش رادەستی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بکرێنەوە.
PM:11:46:26/11/2026
ئهم بابهته 400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت