سەرچاوەیەکی سه‌ربازیی بۆ وێستگەنیوز: هیچ هێزێكی عێراق به‌ره‌و گه‌رمیان جوڵه‌ی پێنه‌كراوه‌

‌

وێستگەنیوز- نێچیر کەمال

سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی دەڤەری دوو هێزی پێشمەرگەی کوردستان رایگه‌یاند، هیچ جوڵەیەکی سەربازیی لە ناوچەی گەرمیان نەبوە، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ وابڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ سوپای عێراق به‌ره‌و سنوری گه‌رمیان پێشڕه‌وی كردوه‌.

سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی دەڤەری دوو هێزی پێشمەرگەی کوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ وێستگەنیوز باسی له‌وه‌كردوه‌، "ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لەوە دەکەن هێزە بەرەو گەرمیان جوڵێنرابێت و هیچ جەڵەیەکی سەربازی لەناوچەی گەرمیان نەبوەو روینەداوە".

ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌ نافه‌رمییه‌كان ده‌نگۆی جوڵه‌پێكردنی هێزێکی سوپای عێراق بەرەو سنوری کفری - جەبارە بڵاوكرده‌وه‌، بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی بیرە نەوتی قەمەر کە دەکەوێتە نێوان گوندەکانی مەدری و سەید عەلی خەڵەفەوە.

پێشتریش حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ کەناڵی العراقییه‌، باسی له‌وه‌کردبوو‌، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان جەختی لە پاراستنی خەڵکی کوردستان کردەوە، نەک هەڕەشەکردن لێیان، هەروەها لە خەمی پاراستنی مافەکانیاندایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئۆپەراسیۆنی بەدواداچون بۆ قاچاغچییەکانی نەوت و بڕینی دەمارەکانی تۆڕەکانیان بەردەوامە، حکومەتیش دەستەوەستان نابێت لە بەرامبەر ئۆپەراسیۆنەکانی قاچاغچێتی نەوت، بەدوای تێوەگلاواندا دەچێت و پەردە لەسەر هەر کارێکی قاچاغچێتی سامانی نەوتی لە پارێزگا جیاوازەکاندا لادەدات".

هەروەها ڕونیشیکردەوە، "دەیان ملیار دۆلار لە ئەنجامی قاچاغچێتی نەوت دەچێتە گیرفان و هەژمارە تایبەتەکانەوە کە گەلی کوردستان لێی سودمەند نابێت".


AM:11:52:26/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو