مەسعود بارزانی: بڕیاره ناده‌ستوورییه‌كانی به‌غدا به ته‌واوی ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه
وێستگەنیوز-
نێچیرڤان کەمال
مه‌سعود
بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له دیداریدا له‌گه‌ڵ
نیكۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتالیا له عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه
له‌گه‌ڵ هیچ بڕیارێكی ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوری عێراق ناكات و هیچ لایه‌نێك ناتوانێت به
عه‌قڵیه‌تی نكۆڵیكار ئیراده‌ی خۆی بسه‌پێنێت.
به‌گوێره‌ی
راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، مه‌سعود بارزانی له پیرمام به ئاماده‌بوونی
تۆماسۆ سانسۆنێ، كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا له هه‌ولێر پێشوازیی له باڵیۆزی ئیتاڵیا
كرد، تێیدا دۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی
و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكران.
له دیداره‌كه‌دا
مه‌سعود بارزانی به ئاماژه‌دان به بڕیاره سه‌ربازییه‌كه‌ی دوێنێی به‌غدا جه‌ختیكرده‌وه،
ده‌ستور ده‌سه‌ڵات و شێوازی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردولای دیاریكردوه و هه‌موو هه‌وڵێكیش
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراقدا ده‌درێت.
لای خۆیه‌وه
نیكۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتالیا له عێراق ئاشكرایكرد، ڕۆما به گرنگییه‌وه سه‌یری
پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پشتیوانی له هه‌رێمێكی كوردستانی به‌هێز و یه‌كگرتوو
ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن.
مه‌سعود
بارزانی ڕاشیگه‌یاند، "هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هیچ بڕیارێكی ده‌ره‌وه‌ی
ده‌ستوور ناكات و هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆی نییه به بڕیاری ناده‌ستوری و عه‌قڵیه‌تی
نكۆڵیكار ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا بسه‌پێنێت".
نیكۆلۆ فۆنتانا
باڵیۆزی ئیتالیا له عێراق ڕایگه‌یاند، "وڵاته‌كه‌مان به بایه‌خه‌وه سه‌یری
ڕۆڵ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پشتیوانی له هه‌رێمێكی كوردستانی به‌هێز
و یه‌كگرتوو ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن".
PM:06:33:25/11/2026
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت