ئومێد خۆشناو: بۆ پشتیوانی لەهەرێم گەورەترین خۆپیشاندانی جەماوەری لەهەولێر دەکەین
وێستگەنیوز- بابان عومەر
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، سبەی کاتژمێر 10:30 لە باخی شار لە نزیک قەڵات، گەورەترین خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان و پاراستنی خاکی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
بە وتەی پارێزگاری هەولێر، رێکخستنی ئەم خۆپیشاندانە دوای ئەوە دێت کە لەلایەن نوێنەرانی چین و توێژەکانەوە داواکارییەک بۆ وەرگرتنی مۆڵەت پێشکەش کرابوو.
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەش کردووە، خۆپیشاندانەکە سەرجەم چین و توێژ و پێکهاتەکان لەخۆدەگرێت و جەختی کردووەتەوە، "وەک لیژنەی ئەمنی جگە لە مۆڵەت، هەموو ئامادەکارییەک کراوە".
لە کۆتاییشدا پارێزگاری هەولێر هیوای خواستووە، جەماوەر، چین و توێژەکان، سەرجەم هێزە سیاسییەکان، پێکهاتەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بەشدارییەکی فراوان و کارایان لە خۆپیشاندانەکەدا هەبێت.
PM:02:36:25/11/2026
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت