بافڵ تاڵەبانی: دەستوور و گفتوگۆ تاکە رێگەن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و پابەندین بە پاراستنی پێگەی هەرێم
وێستگەنیوز- ئارام
عەلی
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەو ئاڵنگارییانەی ئەمڕۆ رووبەڕوومان دەبنەوە تەنیا
بە گەڕانەوە بۆ دەستووری عێراق و گفتوگۆی جددی و بونیادنەر چارەسەر دەکرێن،
جەختیشی کردەوە لەسەر پابەندبوونی تەواویان بە پاراستنی شکۆ، خاک و پێگە
دەستوورییەکەی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لەم قۆناغەدا
دەبێت دانایی، سەقامگیری و سەروەریی یاسا لە سەرووی هەموو شتێکەوە بن، چونکە
گفتوگۆ تاکە ڕێگەیە بۆ دەستەبەرکردنی مافی هەموو هاووڵاتییان و پاراستنی ئاشتی لە
تەواوی ناوچەکەدا.
لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، بافڵ
تاڵەبانی ئاشکرای کرد، سەقامگیریی راستەقینە پێویستی بە لێپرسینەوە و شەفافیەتە، هەروەها داوای کردووە بە توندی رووبەڕووی
گەندەڵی ببنەوە و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی بکرێت لە هەر کوێیەک بن و هەر کەسێک
لێی بەرپرسیار بێت، چونکە گەندەڵی متمانەی هاووڵاتییان تێکدەدات و دامەزراوەکان لاواز
دەکات.
سەرۆکی یەکێتی روونیشیکردەوە، پابەندبوونیان بە ئاشتی و گفتوگۆوە لە هێز و بەرپرسیارێتییەوە سەرچاوە دەگرێت نەک
لە دوودڵی، و شانازی بە ناسنامەی کوردی و مافەکانی گەلەوە دەکەن کە دوای خەباتێکی
سەخت بەدەستهاتوون.
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا بافڵ تاڵەبانی
دووپاتی کردووەتەوە، گەلی عێراق و هەرێمی کوردستان شایستەی ئارامی، خۆشگوزەرانی و
سەرکردایەتییەکی بەرپرسیارن، و دیپلۆماسیەتی ئاشتییانە، ڕێزگرتنی دوولایەنە و
چارەسەرە دەستوورییەکان تاکە رێگەن بۆ بەرەوپێشچوون.
PM:07:09:24/11/2026
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت