شاسوار عەبدولواحید: هەرکەس دۆستی کوردە و دەیەوێت بەرگری لە کوردستان بکات، دەبێت دەستبەرداری هەندێک پلە و پۆستی شەخسی ببێت
وێستگەنیوز- بابان عومەر
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، هەر کەسێک دۆستی کوردە و دەیەوێت بەرگری لە کوردستان بکات، دەبێت دەستبەرداری هەندێک پلە و پۆستی شەخسی ببێت و بەرژەوەندییە تایبەتییەکان لەپێناو پارێزگاریکردن لە هەرێمی کوردستان وەلا بنێت.
سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوە کرد کە هەرێمی کوردستان پێویستی بە حوکمڕانییەکی باش هەیە کە نوێنەرایەتیی هەموو خەڵکی کوردستان بکات، لەو چوارچێوەیەشدا داوای لە پارتی دیموکراتی کوردستان و مەسرور بارزانی کرد، "بۆ کاتێکی کاتیش بێت دەستبەرداری پۆستی سەرۆکوەزیران ببێت و کەسێکی دڵسۆز کە هەموو لایەنەکان لەسەری کۆک بن بکرێتە سەرۆکی حکومەت".
شاسوار عەبدولواحید هۆشداریشی دا لە ئەگەری رازینەبوون بەو پێشنیازە و وتی: "ئەگەر بەمە رازی نەبین، هەرچی رووبدات لە ئەستۆی ئەو لایەنەدایە کە بە تەنیا حوکمی کوردستان دەکات و هەموو لایەنەکانی دیکە لە خۆی عاجز دەکات".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا دووپاتی کردەوە کە ئاقڵانەترین و کوردانەترین هەنگاو لە ئێستادا، دروستکردنی حکومەتێکی کوردستانییانەیە کە بتوانێت نوێنەرایەتیی گەلی کورد بکات و کێشەکان لە بەغدا چارەسەر بکات.
PM:06:13:24/11/2026
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت