مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
وێستگەنیوز- نێچیر کەمال
دوای زیاتر لە 50رۆژ دواکەوتنی، وەزارەتی
دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سبەینێ سێشەممەوە دەست بە
دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی
هەمیشەیی دابەش دەکرێت.
وەزارەتی
دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ڕۆژی سێشەممە 24ی تشرینی
دووەمی 2026، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مامۆستایانی گرێبەستی
وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت و لە ماوەی پێنج
ڕۆژدا سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن.
دەشڵێت: هاوکات
لەهەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی سەرجەم ئەو
فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای 1ی تەمموزی 2024ەوە، بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی
لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی
ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
وەزارەتی
دارایی هۆکاری درەنگ دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی مامۆستایسن و فەرمنبەرانی
گرێبەست بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە داهاتی ناوخۆ کەمی کردووە و پارەی کاش لە
بانکەکاندا نەبووە، هەر بۆیە دابەشکردنی مووچەی ئەو چین و توێژانە ماوەی پێنج ڕۆژ
دەخایەنێت.
PM:02:19:23/11/2026
ئهم بابهته 52
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت