عەلی حەمەساڵح نەخشەی دەستبەسەرداگرتنی نەوت و وزەی هەرێمی لەلایەن بەغداوە بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز- بابان عومەر
عەلی حەمەساڵح لە هەژماری فەرمیی خۆی لە فەیسبووک، نەخشەیەکی لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی نەوت و وزەی هەرێم لەلایەن بەغداوە بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەو نەخشەیەی عەلی حەمەساڵح بڵاویکردووەتەوە، هەریەک لە کۆرمۆر، خورمەڵە و سەفییە کە هەرسێکیان لەژێر دەسەڵاتی کوردیدان، حکومەتی عێراق دەیانخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی.
هاوکات لەگەڵ بڵاوکردنەوەی نەخشەکەدا، عەلی حەمەساڵح پۆستێکی کردووە و تێیدا نووسیویەتی: "بۆ گوێتان لێمان نەگرت! ساڵەهای ساڵە هەرگیز رۆژێک لە رۆژان بە بیرمدا نەهاتووە خیانەت لەم گەل و خاکە بکەم، هەموو ئەو رەخنانەش کە ساڵەهای ساڵە دەمگرت لە پێناو دادپەروەری و حوکمڕانییەکی باش بوو".
هەروەها دەڵێت: "رۆژێک یەکێک لەمانە نەهات گوێیەکی جدیمان بۆ بگرێت، هەموو رۆژ تۆمەتێک و بوختانێک. ئێمە دەمانوت جوان لەسەر کورسییەکە دانیشن، دەتانوت جاشن! ئەوەتە مشاریان ئامادەکردووە بۆ بڕینەوەی دوو قاچی کورسییەکە".
لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا نووسیویەتی: "ئێوە ئێستاش تەنیا گوێتان لە دەوروبەری خۆتانە، دەنگی خەڵک و ئازاری گیرفانیان نابیستن. دەزانن خەڵکێک نەتوانێت بەرمیلێک نەوت و پارەی کارەبا و خواردنی منداڵی دابین بکات، ئیتر لای گرنگ نییە چی لە کۆرمۆر و خورمەڵە روودەدات. نەخشەی بڕینی دەماری دڵی دەسەڵاتداری لە هەرێم دانراوە".
AM:11:05:23/11/2026
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت