تۆڕی 19 سەرکۆنەی دەستگیرکردنەکەی نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە هەولێر دەکات
وێستگەنیوز- ئارام
عەلی
تۆڕی 19 لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی
کردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی تشرینی دووەمی 2026،
مامۆستا عەلی ڕەئوف، کە لە بەردەڕەشەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی و خستنەڕووی
داواکاریی نزیکەی 52 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری گرێبەست چووبووە
بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران لە هەولێر، لە کاتێکدا 53ڕۆژ بوو مووچەیان وەرنەگرتبوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە یەکسەر دەستگیر کرا.
بەگوێرەی بەیاننامەکەی تۆڕی 19، مامۆستا عەلی رەئوف و دواتر مامۆستا محەمەد یاسین خرانە نێو مینی
پاسێکی رەشەوە و برانە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گشتیی هەولێر و لە ژوورێکدا
دەستبەسەرکران، دواتر براونەتە ژووری بەڕێوەبەر و گفتوگۆ لەبارەی
خۆپیشاندانەکەیانەوە کراوە، تا ئەوەی کاتژمێر 2ـیپاشنیوەڕۆ ئازاد کراون.
عەلی رەئوف بە تۆڕی 19ـی راگەیاندووە: "هەندێک لە
ئەفسەرەکان پێشتر قوتابیی خۆم بوون، ئەوەش هەستێکی ناخۆش بوو بۆ من."
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، دوای
ئازادبوونیان، لەبری گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، چوونە بەردەم دادگا بە مەبەستی سازدانی
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی، بەڵام پۆلیسی هەولێر جارێکی دیکە مامۆستا عەلی رەئوفی
دەستگیرکردەوە و بردییەوە بۆ پۆلیس و تا کاتژمێر 4دەستبەسەر بوو و پاشان ئازاد کرا.
مامۆستا عەلی بە تۆڕی 19ـی گوتووە، گەورەترین پێشێلکاری
ئەوەیە مافی خۆت پێنەدەن و پاشان نەهێڵن داوای مافەکەشت بکەیت، هاوکات ئاماژە بەوە
دراوە، ژمارەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست نزیکەی 52 هەزار کەسە و مووچەکانیان لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت، کە زۆر
بە کەمی روویداوە دوا بکەوێت.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، تۆڕی 19 جەختی کردووەتەوە، مافی ئازادیی رادەربڕین یەکێکە لە مافە بنەڕەتییەکان
و بنەمای سەرەکیی هەر کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی، رایشیگەیاندووە: "مامۆستا عەلی
و هاوڕێکانی هیچ تاوانێکیان نەکردووە تا دەستبەسەر بکرێن، بۆیە وەک تۆڕی 19 سەرکۆنەی ئەم کارە دەکەین."
PM:10:46:22/11/2026
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت