بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی و بە بەهای زیاتر لە 10 ملیار دینار ژمارەیەک پڕۆژەی رێگاوبان لە پێنجوێن جێبەجێ دەکرێن

‌

وێستگەنیوز- نێچیرڤان کەمال

لە چوارچێوەی کارو پڕۆژەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و بە بڕیاری (قوباد تاڵەبانی) و لەسەر داهاتی سنوری سلێمانی، ژمارەیەک پڕۆژەی رێگاوبان لە بواری جێبەجێ کردندان و لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەکرێن.
 
لەئێستادا کارکردن لە قۆناغی کۆتایی قیرتاوکردنی رێگای دوسایدی پێنجوێن-باشماخ بەردەوامەو ئەم قۆناغە کە تێچوەکەی نزیکەی سێ ملیار دینارە لە قۆناغەکانی کۆتاییدایەو بەمنزیکانە تەواو دەکرێن، هاوکات رێگای سیامێوە خڕنوک لە بناری سورێن بە درێژی (8) و  بودجەی یەک ملیار و هەشتسەد ملیۆن دینار هەنگاوی گرنگی بڕیوەو لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە.
 
یەکێکی تر لە پڕۆژەکان، رێگای گوندی دۆستەدەرەیە بەدرێژی (11) کم و بودجەی یەک ملیار و پێنجسەد ملیۆن دینار، قۆناغی یەکەمی کە (6)کم لەخۆدەگرێت لە تەواو بوندایەو زیاتر لە پێنج گوند سودمەند دەبن. 

نۆژەنکردنەوەی رێگای کەوڵۆس-پێنجوێن بە درێژی (27)کم و بڕی حەوت سەد ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای پێنجوێن-سەیرانبەن بە درێژی (40)کم و بڕی ملیارێک و حەوت سەد ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە، هەردو پڕۆژەکە پڕۆژەی گرنگی سنورەکەیەو بودجەکەیان لەلایەن نوسینگەی بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەتەوە بۆ دابین کراوەو لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەکرێن.
 
قیرتاوکردنی رێگای خونیانە-دەڵاڕۆ بە درێژی (10)کم و بڕی چوار ملیار دیناری لەسەر بودجەی ئاسایی وەزارەت بۆ تەرخان کراوە، قۆناغی یەکەمی تەواو بوە کە نزیکەی (19) گوند سودمەند دەبن و هاوکات رێگای سەیرانگای گۆڵێ لە (40) خولەکەوە بۆ نزیکەی (15) خولەک کەمدەکاتەوە.

پڕۆژەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی سلێمانی و هەردو بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانی و پێنجوێنەوە سەرپەرشتی دەکرێن.


PM:06:42:22/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت