ئاسۆ مامەند پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارێزگاری نوێی کەرکوک دەکات
وێستگەنیوز- بابان عومەر
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی قەحتان وەنداوی وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا ئاسۆ مامەند نووسیویەتی: "بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێز قەحتان وەنداوی دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو پارێزگاری کەرکوک".
ئاسۆ مامەند هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواستووە و رایگەیاندووە: "بە هیوام بەڕێزیان لەم ئەرکەیاندا سەرکەوتووبن، و بتوانن لەو ماوەیەی کە لەم پۆستەدا دەمێننەوە، بەبێ جیاوازیی خزمەتی سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانی پارێزگای کەرکوک بکات".
PM:03:00:22/11/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت