کەرکوک؛ لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا پێنج کەس بوونە قوربانی

‌

وێستگەنیوز- نێچیر کەمال

لە سەر رێگای کەرکوک – پردێ ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا، تیایدا خوێندکارێکی زانکۆ گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە کەمێک پێش ئێستا و بەدیاریکراوی نزیک گوندی نەبیاوە روویداوە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، خوێندکاری زانکۆی کیتابی کەرکوک بووە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک رایگەیاند، "هەر پێنج کەسەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، هێشتا بە وردی هۆکاری رووداوەکە و ناسنامەی سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستیپێکردووە”.

هەر لەم مانگەدا 10 کەس بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لە سەر رێگای کەرکوک – پردێ و هەولێر گیانیان لەدەستداوە.


PM:02:49:22/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو