لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی بەغدا کرا
وێستگەنیوز- نێچیرڤان کەمال
وەزارەتی
دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی 11ـی مووچەخۆرانی هەرێم و
تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 10 رەوانەی بەغداد کرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە22ـی تشرینی
دووەمی 2026، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لە
راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لیستی مووچەی مانگی تشرینی دوەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی
هەرێمی کوردستان و راپۆرتی تەراوی پێداچوونەوەی خەرجی و داهاتەکانی مانگی تشرینی
یەکەم لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی
شاری بەغداد کرا.
لە
راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، کەمێک لەمەوبەر لیستەکە رادەستیفەرمانگەی
ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە.
AM:11:45:22/11/2026
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت