سەنتەری میترۆ: شەڕی یەکترشکاندنی میدیای سێبەر و فەرمی بوەستێنن
وێستگەنیوز- فیردەوس دڵشاد
ڕێکخەری سەنتەری میترۆ لە ڕۆژی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتیدا داوا لە میدیاکان دەکات شەڕی تۆخکردنەوەی زۆنچێتی و یەکترشکاندن بوەستێنن و فرسەت بدەنە گفتوگۆی سیاسیی دانوستانکاران.
ئەمڕۆ شەممە 21ـی تشرینی دووەمی 2026، ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی کۆدەبنەوە، وا چاوەڕوان دەکرێت چەند کۆبوونەوەیەکی دیکەشی بەدوادا بێت، بەڵام میدیای سێبەر و هەندێک جاریش ڕەسمی کاتێکی زۆریان بۆ یەکترشکاندن سەرف کرد.
ئاماژەی بەوەش کردووە: داوا دەکەین شەڕی شکاندنی یەکتر، شەڕی تۆخکردنی زۆنچێتی و کۆنەقین، شەڕی شێواندنی ڕاستی و تێکشکاندنی ڕۆحی پێکەوەیی بوەستێنن، فرسەت بدەن بە گفتوگۆی سیاسیی دانوستانکاران و کەشێک لە گوتاری میدیایی بڕەخسێنن کە پرۆسەی سیاسی زەرەرمەند نەبێت.
PM:02:42:21/11/2026
ئهم بابهته 340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت