افڵ تاڵەبانی: بە خەبات بۆ دادپەروەری و ژیانێکی شایستە خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
وێستگەنیوز- فیردەوس دڵشاد
بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا وەفاداری و پابەندبوونیان بە ڕێبازی شەهیدانەوە دووپات دەکاتەوە، هاوکات بەڵێن دەدات کە بە خەبات بۆ دادپەروەری، ژیانێکی شایستە و بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشتر خزمەتی گەلەکەیان بکەن.
ئەمڕۆ شەممە 21ـی تشرینی دووەمی 2026، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدانی یەکێتییەوە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بە شانازی و سەربەرزییەکی زۆرەوە یادی ڕۆژی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەینەوە و لەبەردەم کێلی بەرزی نەمریاندا، وەفاداری و پابەندبوونمان بە ڕێبازەکەیانەوە دووپات دەکەینەوە.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا سەرۆکی یەکێتی وتی: بستێک لە خاکی کوردستان و هیچ شاخ و دەشتێک نییە ڕۆڵەکانی یەکێتی قوربانییان بۆ نەدابێت، یەکێتی هێزێکە کە لە سەختترین ڕۆژگارەکاندا لە ناو کوردستاندا مەشخەڵی خەباتی بە هەڵکراوی هێشتەوە و لە سەنگەری بەرگری و فیداکاریدا مایەوە.
بافڵ تاڵەبانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد: لەبەردەم گەورەیی شەهیدانمان و کەسوکارە سەربەرزەکانیاندا بەڵێن دەدەین، چۆن دوێنێ بە خوێن بەرگریمان کرد، ئەمڕۆش بە خەبات بۆ دادپەروەری، ژیانێکی شایستە و بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشتر خزمەتی گەلەکەمان دەکەین.
AM:10:08:21/11/2026
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت