قائیمقامیەتی سلێمانی: دابەشکردنی غازی ماڵان و ئۆتۆمبێل لە بەنزینخانەکان جیا دەکرێتەوە
وێستگەنیوز- نێچیرڤان کەمال
لیژنەی دابەشکردنی غازی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سبەینێوە دابەشکردنی غاز لە بەنزینخانەکانی سلێمانی بۆ غازی ئۆتۆمبێل و غازی ماڵان جیا دەکرێتەوە، ئەوەش بە مەبەستی ڕێگری لە دروستبوونی قەرەباڵغی و ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان و شۆفێران.
ئەمڕۆ هەینی 20ـی تشرینی دووەمی 2026، عومەر عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غازی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند کە لە سبەینێ ڕۆژی شەممەوە، دابەشکردنی غاز لە بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی جیا دەکرێتەوە بۆ غازی ئۆتۆمبێل و غازی ماڵان (بتڵ).
سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز ئاماژەی بەوە داوە کە لە سبەینێوە کار بەم بڕیارە دەکرێت و ئامانج لێی دابینکردنی غازە بە ئاسانترین ڕێگە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان و شۆفێران بەبێ گرفت غازیان دەست بکەوێت و قەرەباڵغی لە وێستگەکاندا دروست نەبێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی قائیمقامیەتی سلێمانی، بەنزینخانەکان بەم شێوەیەی خوارەوە غاز دابەش دەکەن:
یەکەم: ئەو وێستگانەی تەنها غاز بۆ ئۆتۆمبێل دابین دەکەن (ژمارەیان ٤ وێستگەیە):
وێستگەی دۆڵەڕووت
وێستگەی هەڵەبجە - تانجەرۆ
وێستگەی کانی گۆران
وێستگەی شا
دووەم: ئەو وێستگانەی تەنها غازی ماڵان (بتڵ) دابین دەکەن (ژمارەیان ٧ وێستگەیە):
وێستگەی سەردەم
وێستگەی بینایی
وێستگەی برایەتی ١
وێستگەی برایەتی ٢
وێستگەی کوردستان
وێستگەی فامیلی
وێستگەی قەیوان یەک
PM:08:44:20/11/2026
ئهم بابهته 648
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت