عیماد ئەحمەد: چەند ناوماڵی کورد یەکگرتوو بێت ئەوەندە هێزمان زیاتر دەبێت.

‌

وێستگەنیوز- بابان عومەر

عیماد ئەحمەد رایگەیاند، یەکگرتوویی ناوماڵی کورد دەبێتە هۆی زیادبوونی هێز و توانای خزمەتکردنی میللەت، هاوکات جەختی لە بەرقەرارکردنی ئازادی، زیادکردنی شەفافیەت و خۆشترکردنی ژیانی خەڵک کردەوە.

عیماد ئەحمەد لە قسەکانیدا تیشکی خستە سەر گرنگیی یەکڕیزی و وتی: "چەند ناوماڵی کورد یەکگرتوو بێت، ئەوەندە هێزمان زیاتر دەبێت"، هەروەها دووپاتی کردەوە کە چەند ناوماڵی خۆیان یەکگرتوو بێت ئەوەندە هێزیان زیاتر دەبێت و دەتوانن خزمەتی میللەتەکەیان بکەن.

سەبارەت بە رۆڵی پێشمەرگە و بوونی کەموکوڕییەکان، عیماد ئەحمەد ئاماژەی بەوە دا: "ئەم دەستکەوت و تێکۆشانەی کراوە بە رەنج و ماندووبوونی پێشمەرگەیە، کوردستان ئازاد کراوە و دروست بووە"، و روونی کردەوە کە "کەموکوڕی هەیە و پێشمەرگە درێخی نەکردووە، کە ژیانئاوایی دەکەن دەبێت لەسەر رێبازەکەیان بەردەوام بین و خزمەتی میللەتەکەمان بکەین و کەموکوڕییەکان نەهێڵین."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت ئازادی بۆ میللەت بەرقەرار بێت و وتی: "دەبێت ئازادی بەرفراوانتر بکەین، شەفافیەت زیاتر بکەین و ژیانی خەڵک خۆشتر بکەین." ئەوەشی خستەڕوو: "ئومێد و ئاواتی شەهید و تێکۆشەر و رێکخستنە دێرینەکانمان هەموو لە پێناوی ئەوە بوو کە کوردستان رزگار بکرێت و خەڵکی کوردستان بە خۆشی بژین."


PM:03:19:20/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت