نه‌وتەکەی بە‌غدا گه‌یشتە هەرێم و سبه‌ی دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگەنیوز-
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، یه‌كه‌م كاروانی نه‌وتی سپی گه‌یشتووه‌ته كۆگاكانی هه‌ولێر و دهۆک و سبه‌ی ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18.11.2026 بڵاویكرده‌وه، یەکەم کاروانی تەنکەرەکانی نەوتی سپی گه‌یشتنه هه‌ولێر و دهۆک، ئه‌مه‌ش دوای هه‌وڵه‌كانیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵ بۆ دابینكردنی به‌شه‌نه‌وتی سپی بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
په‌یجی وه‌زاره‌ت ڤیدیۆی ساتی گه‌یشتنی تانكه‌ره‌كانی بۆ هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌شیان به‌وه كردووه، لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانه‌وه لە ناوچە شاخاوییەکانه‌وه دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌شڵێت، بەشە نەوتی سپی بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە رەزامەندی دراوە و دەست بە بارکردن دەکرێت و لەگەڵ گەیشتنی بەکۆگاکان ، دەست بە بەرنامەی بارکردن و دابەشکردن دەکرێت لەسەر هاوڵاتیان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
به‌پێی ئه‌وه‌ی پێشتر راگه‌یاندراوه، هه‌ر خێزانێک بڕی 100 لیتر نه‌وتی سپی پێده‌درێت به نرخی 31 هه‌زار دینار.
حكومه‌تی عێراق له یه‌كه‌م وه‌جبه‌دا 50 ملیۆن لیتر نه‌وت ده‌نێرێت، پێشتریش پەرلەمانتارێکی عێراق راگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان پاره بنێرێت، ئه‌وا به‌غدا ئاماده‌یه 200 ملیۆن لیتر نه‌وت بنێرێت و بۆ هه‌ر لیترێك داوای 250 دینار ده‌كات.
AM:11:20:18/11/2026
ئه‌م بابه‌ته 140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت