پەروەردەی سلێمانی کۆکردنەوەی پارە لە قوتابیان و خوێندکاران قەدەغە کرا
وێستگەنیوز- فیردەوس دڵشاد
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە گشتاندنێکی فەرمییدا کە ئاراستەی پەروەردەی قەزا و ناحیەکانی کردووە، هۆشداریی لەبارەی کۆکردنەوەی پارە و ناچارکردن بە کڕینی بەزۆر لە قوتابیان و خوێندکاران دەدات و دەڵێت، ڕێکاری قورس بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر.
بەپێی گشتاندنێکی فەرمی کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانییەوە دەرچووە و ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی قەزا و ناحیەکان کراوە، بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە بە ناوی ئەنجوومەنی دایکان و باوکان یان بە هەر ناونیشان و پاساوێکی دیکەوە، پارە یان کۆمەک بۆ پاڵپشتیی قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن لە قوتابیان و خوێندکاران کۆبکرێتەوە.
لە ناوەڕۆکی گشتاندنەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027، پارەی فرۆشگا بۆ خودی قوتابخانە و خوێندکاران نییە و هیچ ناونیشان یان پاساوێک نییە بۆ ئەوەی پارە لە قوتابیان و خوێندکاران کۆبکرێتەوە یان لە ڕێگەی دایک و باوکیانەوە ناچار بکرێن بڕێک پارە بدەن.
پەروەردەی سلێمانی لە کۆتایی ئاگادارکردنەوەکەدا هۆشداریی داوە کە لە ئەگەری پێشێلکردنی ئەم بڕیارەدا، بەرپرسیارێتیی توند دروست دەبێت و ڕێکاری قورس بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر.
PM:01:17:17/11/2026
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت