بەهۆی بەرزی نرخی نەوت، خێزانەکان روویان لە کڕینی زۆپای غاز کردووە
وێستگەنیوز- ئارام عەلی
لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما و دابەزینی پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت
لە شەواندا هاووڵاتیان بە شێوەیەکی بەرچاو روویان لە لە کڕینی زۆپای غاز کرووە، وەک جێگرەوەیەکی
سەرەکی و هەرزانتر بۆ گەرمکردنەوەی ماڵەکانیان، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی
بەرمیلێک نەوت بۆ نزیکەی 400 هەزار دینار و کەمیی کارەبای
نیشتمانی، لە کاتێکدا نرخی لیترێک غازی شل (LPG) تەنها 450 دینارە.
بەپێی بەدواداچوونە
مەیدانییەکانی وێستگەنیوز، گرنگترین هۆکاری پەنابردنی هاووڵاتیان بۆ زۆپای غاز
بریتییە لە گرانیی نەوتی سپی کە ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێکی گەیشتووەتە نزیکەی 400 هەزار دینار وهیچ بڕە نەوتێکیش لەلاین حکومەتەوە دابەش نەکراوە، لە بەرامبەردا، نرخی یەک لیتر غازی شل (LPG) لە وێستگەکاندا تەنها450 دینارە، کە ئەمەش تێچووی زستان
بە رێژەیەکی بەرچاو لەسەر خێزانەکان کەم دەکاتەوە بەراورد بە نەوت.
یەکێک لە فرۆشیارانی زۆپا بە وێستگەنیوزی وت، کەمیی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای
نیشتمانی و بەرزیی نرخی کارەبای مۆلیدەش ، وای کردووە بەکارهێنانی هیتەر و سپلیت
ببێتە بارگرانییەکی قورس، بۆیە زۆرێک لە هاووڵاتیان روویان لە کڕینی زۆپای غاز
کردووە، کە ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی جۆرە کوالیتی باشەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو
سەرەڕای ئەم خواستە زۆرەی هاووڵاتیان، بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگریی
شارستانی بەردەوام هۆشداری دەدەنە هاووڵاتیان کە لە کاتی کڕین و بەکارهێنانی زۆپای
غازدا جۆری باش و ستاندارد هەڵبژێرن و دڵنیابن لە هەبوونی هەواگۆڕکێی پێویست لە
ژوورەکاندا، تاوەکو لە مەترسییەکانی لێچوونی غاز و خنکان پارێزراو بن.
PM:06:43:16/11/2026
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت