شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

‌

وێستگەنیوز- ئارام عەلی


پشتیوان پێنجوێنی شارەزای كەشوهەوا رایگەیاند، بەپێی پێشبینییە سەرەتاییەکان لە رۆژانی 18 و 19ـی ئەم مانگەدا شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بارستە هەوایەکی ساردی نوێش روو لە ناوچەکە دەکات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کاریگەریی زیاتری ئەم شەپۆلە بارانبارینە لەسەر سنووری هەولێر، دهۆک و باکووری رۆژئاوای هەرێمی کوردستان دەبێت، بە جۆرێک لە چەند ناوچەیەکی دهۆک بڕی 15 بۆ 30 ملم باران دەبارێت، بەڵام بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی پێشبینیی بارانبارین بە لاوازی دانراوە.

هاوکات روونیکردەوە، بارستە هەوایەکی ساردی نوێ روو لە ناوچەکانمان دەکات، مژدەی ئەوەشی داوە کە لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا دۆخی بارانبارین زۆر باش دەبێت و بارانی بەهێز و لافاو لە پێشە.


PM:09:58:15/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت