بریکاری وەزارەتی نەوت: ئەو سەروەت و سامانەی لە ناو خاکی سلێمانیدا هەیە بەشی بژێوی ژیانی خەڵکەکەی دەکات

‌

وێستگەنیوز- ئارام عەلی 


عزەت سابیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری غاز رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت دوای شەش مانگی تر بڕی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکانی چەمچەماڵ و کۆرمۆر بگاتە ملیارێک پێ سێجا، ئەمەش دەبێتتە هۆی دروستبوونی سەدان ملیۆن پێ سێجا غازی زیادە لە سەرووی پێویستییەکانی هەرێمی کوردستانەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو سەروەت و سامانەی لە ناو خاکی پارێزگای سلێمانیدا هەیە بەشی بژێوی ژیانی خەڵکەکەی دەکات، وە هەردوو کێڵگەی (کۆرمۆر) و (چەمچەماڵ)یش بە گەورەترین کێڵگەی غاز لە عێراقدا دادەنرێن.

روونیشی کردەوە، لە چەمچەماڵ چەندین بیر لێدراون و سەرەکەیان بە کۆنکرێت قەپات کراوە تاوەکو مەکینە و کارگە و پێداویستییەکانی تریان تەواو دەبن، و دوای شەش مانگی تر رەنگە لە هەر دوو کێڵگەی چەمچەماڵ و کۆرمۆر ملیارێک پێ سێجا غاز بەرهەم بهێنرێت.

وتیشی، هەموو کوردستان پێویستی بە 600 بۆ 700ملیۆن پێ سێجا غاز هەیە، بەم پێیەش 300 بۆ 400ملیۆن پێ سێجا غازی زیادە دەبێت، هاوکات ئاماژەی بەوەش دا، لە ئێستادا کۆمپانیای (دانەغاز) لە کۆرمۆرەوە بڕی 100 ملیۆن پێ سێجا غاز بە پارێزگای کەرکووک دەدات.


PM:04:50:15/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو