شارەزایەکی کەشناسی: سبەی لە چەند ناوچەیەک باران دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن

‌

وێستگەنیوز –

شارەزایەکی کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ دووشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، بەڵام لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ 1 پلە دادەبەزن.


بەپێی پێشبینییەکانی پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بۆ سبەینێ دووشەممە 16ـەی تشرینی دووەم، کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ دەبێت.

لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و باکووری هەولێر، لە مەودای نیوەڕۆ تا ئێوارە ئاسمان لە ساماڵ و پەڵەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، هەروەها بۆ ماوەیەکی کاتی دەبێتە هەوری تەواو و بارانێکی کەم دەبارێت. هاوکات پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو 1 پلەی سیلیزی دادەبەزن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی:

سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی

هەولێر: 20 پلەی سیلیزی

دهۆک: 19 بۆ 20 پلەی سیلیزی

کەرکووک: 20 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی

کەلار: 22 پلەی سیلیزی

پێنجوێن: 15 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی


AM:11:18:15/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو