مەسرور بارزانی: رێگە بە دابەشکردنی هەرێمی کوردستان نادەین
وێستگەنیوز- بابان عومەر
ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کاتی راگەیاندنی دووەم قۆناغی پشتێنەی سەوزایی لە هەولێر رایگەیاند، پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ئەرکی هەمووانە و رێگە بە دابەشکردنی هەرێم نادەن.
سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە، "لە هیچ شتێک سڵ ناکەینەوە بۆ ئەوەی رێگری لە دابەشبوونی قەوارەی هەرێمی کوردستان بکەین"، داواشی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد دژی دابەشکردنی هەرێم بوەستنەوە.
ئەوەشی خستە روو، بە هەموو هەوڵ و توانای خۆیان و بە پشتیوانیی خەڵکی کوردستان، رووبەڕووی هەموو ئەو هەڵمەتانە دەبنەوە کە بیانەوێت هەرێمی کوردستان دابەش و لەت بکەن، دووپاتیشی کردەوە کە پێویستە هەموو خەڵکی کوردستان رووبەڕووی ئەو هەڵمەتانە ببنەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر، مەسرور بارزانی وتی، "دەستێکی رەش هەوڵ دەدات ژێرخانی کوردستان بکاتە ئامانج"، راشیگەیاند کە لێدان لە کۆرمۆر تاوانە بەرامبەر بە هەموو خەڵکی کوردستان و عێراقیش.
هاوکات داوای کرد لێکۆڵینەوەکان لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر بە زووترین کات بگەنە ئەنجام و ئەنجامەکان رابگەیەنرێن، تاوەکو ئەوانەی هێرشەکەیان کردووە سزا بدرێن.
AM:10:47:15/11/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت