سامانە سروشتییەکان: لە دووشەممەوە ڕۆژانە 760 تۆن گازی شل لە بەغداوە دەگاتە هەرێم
وێستگەنیوز- فیردەوس دڵشاد
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیاند، لە ڕۆژی دووشەممەوە تاوەکو کاتی ئاساییبوونەوەی تەواوەتیی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر، ڕۆژانە بڕی 760 تۆن گازی شل (LPG) لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی غازی ماڵان و ئۆتۆمبێل.
فەلاح سەید مەولوود، بەڕێوەبەری گشتیی نەوت و کانزاکان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕایگەیاند: ڕێکارەکانی ناردنی گازی شلی LPG لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستیانپێکردووە و ڕۆژی دووشەممە یەکەم کاروان دەگات کە بڕەکەی 760 تۆن دەبێت بە شێوەی ڕۆژانە.
پشکی پارێزگاکان لەو 760 تۆنە ڕۆژانەیە بەمشێوەیە دەبێت:
پارێزگای هەولێر 300 تۆن
پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە 260 تۆن
پارێزگای دهۆک 200 تۆن
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دڵنیایی دایە هاووڵاتییان و وتی: گازی شل بەشی تەواوی پێداویستیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەردەست دەبێت، هیچ مەترسییەک لەسەر کەمبوونەوەی غاز نییە و ڕێگری لە دروستبوونی قەیران دەکرێت.
PM:12:26:14/11/2026
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت