نزار ئامێدی: سلێمانی لانکەی ڕۆشنبیران و پێشەنگی شارستانیەتیی کوردستان و عێراقە

‌

وێستگەنیوز- فیردەوس دڵشاد

نزار ئامێدی، لە پەیامێکدا بە بۆنەی 242ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی شارەکە دەکات و دەڵێت، سلێمانی هێمای خەبات، ڕۆشنبیری و پێکەوەژیانە و نموونەیەکی پێشەنگی شارستانیەتە لە عێراق و ناوچەکەدا.


نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکدا بۆ ڕای گشتی ڕایگەیاند: بە بۆنەی 242ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی شاری خۆشەویستی سلێمانی، پایتەختی ڕۆشنبیریی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی و دروود ئاراستەی ڕۆڵەکانی ئەم شارە ئازیزە و گەلی خۆشەویستمان دەکەین.

وتیشی: ئەم شارە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تاکوو ئەمڕۆ لە کاروانی پێشکەوتن و پەرەسەندنی شارە گەورە و گرنگەکانی عێراق و ناوچەکەدا پێشەنگ بووە و بووەتە نموونەیەکی دیاری جوانی و شارستانیەتیی کوردستان و عێراق.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هاتووە: شاری سلێمانی بە درێژایی مێژووی خۆی بووەتە هێمای خەبات و تێکۆشان و لانکەی ئازادیخوازان، کەسایەتییە سیاسییەکان، خەباتکاران، ڕۆشنبیران، نووسەران، شاعیران و دڵسۆزانی نیشتمان؛ ئەوانەی خزمەتی مرۆڤایەتییان کردووە و لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کورد و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی دۆستایەتی و هاوڕێیەتی لەگەڵ گەلی عەرەب و سەرجەم پێکهاتەکانی تردا تێکۆشاون.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، نزار ئامێدی ڕایگەیاند، هیوادارین شاری سلێمانی و سەرجەم شارەکانی عێراق بەردەوام لە پێشکەوتندا بن و داخوازییە ڕەواکانی هاووڵاتییان بۆ ژیانێکی شایستە جێبەجێ بکرێن، هەمیشە سلێمانی و سەرجەم شارەکانی نیشتمان لە ئاسایش، ئارامی و خۆشبژێویدا بن.


AM:10:49:14/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت