سەنتەری میترۆ پرسەنامە ئاراستەی کەسوکار و هاوکارانی رۆژنامەنووس فەرهاد محەمەد دەکات
وێستگەنیوز-
رۆژی 13ی تشرینی دووەمی 2026، سەنتەری میترۆ پرسەنامەیەکی ئاراستەی کەسوکار، هاوڕێ و هاوکارانی رۆژنامەنووس (فەرهاد محەمەد)، سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان کرد.
سەنتەری میترۆ لە پرسەنامەکەیدا رایگەیاندووە، "هەواڵی کۆچی دوایی رۆژنامەنووسی دیار و بەتوانا و چاودێری سیاسی و سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان، فەرهاد محەمەد دڵگرانی کردین".
ئاماژەی بەوەش کردووە، "فەرهاد محەمەد خاوەنی رۆڵێکی بەرچاو و لەبیرنەکراوە لە بواری رۆژنامەگەری و خزمەتکردنی کولتوور و فیکردا، هەر بۆیە بە لەدەستدانی، فەزای رۆژنامەگەری کەلێنێکی گەورەی تێدەکەوێت".
لە کۆتایی پرسەنامەکەشدا سەنتەری میترۆ نووسیویەتی، "بە ناوی سەرجەم ستافی سەنتەری میترۆوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەتان دەکەین و ئومێدەوارین دواناخۆشیتان بێت".
AM:11:39:13/11/2026
ئهم بابهته 36
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت