کەشناسی هەرێم: کەشوهەوا ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

‌

وێستگەنیوز- بابان عومەر

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە کەشی ناوچە جیاجیاکان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.


بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، هاوکات پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تا 2 پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بەرزتر دەبنەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، سبەی شەممە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند لەنێوان 10-20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی


AM:10:29:13/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت